هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە کۆتایدا گرێ کوێرەکەی کردەوە و توانی سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بهێنێت لەو یارییەی بە گۆڵێک لەدواوە بوو بەڵام لە دواین خولەکەکاندا تونای گۆڵی بردنەوە تۆماربکات.
ئەرژەنتین هاوشێوەی یارییەکانی دیکە نەیتوانی ئاستێکی دڵخۆشکەر پێشکەش بە هاندەرانی بکات بە تایبەت لە نیوەی یەکەمدا . کە بە زەحمەت نزیکی گۆڵی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیای سەرسەخت دەبوونەوە . کۆڵۆمبیای خاوەن یاریگا لە دواین خولەکی نیوەی یەکەمدا لە لێدانێکی ڕاستەوخۆ توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکات.
لە نیوەی دووەمدا ئەرژەنتین کەوتە خۆیی و هەوڵەکانی بەمەستی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم چڕکردەوە تاوەکو لیۆنێل مێسی لە خولەکی ٦١ جێ پەنجەی خۆی بەجێهێشت و لە تۆپێكی گەڕاوەدا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد . پاش ئەو گۆڵە یارییەکە بەو ئەنجامە مایەوە تاوەکو خولەکی ٨٥ و لە هێرشێکی مەترسیداردا سێرجیۆ ئەگوێرۆ دووەم گۆڵی تانگۆی تۆمارکرد پاش گەڕاندنەوەی تۆپەکە لەلایەن گۆڵچی لە لێدانێکی هیگواین .
بەم سەرکەوتنە ئەرژەنتین کۆی خاڵەکانی لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوری گەیاندە ٧ خاڵ و بەشێوەیەکی هاتە پلەی دووەم.
|
بۆ بینینی وێنه به گهورهیی لێرە کرتە بکە. |
|
بۆ بینینی وێنه به گهورهیی لێرە کرتە بکە. |
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|جمعهبرچسب:,|